بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی روداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی روداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هیوادارم هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە نەخوازراوەدا بکەن".
دەقی پەیامەکە...
بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە رووداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەڕوانم، لەم کاتە سەخت و دژوارەدا دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان.
هیوادارم هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە نەخوازراوەدا بکەن و لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
پشتگیریی لە هەر هەوڵێک دەکەم بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکە و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



