هەسەدە: بانگەشی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەلایەن هێزەکانمانەوە لە حەلەب دورە لە راستییەوە
بڵند
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لەسەر روداوەکانی حەلەب، هەسەدە رایدەگەیەنێت ئەو هێرشە سەربازیانەی دەکرێتە سەر ئەو دوو گەڕەکە، تەنها لە حەلەبدا کاردانەوەی نابێت و تەواوی سوریا دەکاتە گۆڕەپانێکی جەنگ، داواش لە حکومەتی سوریا دەکات بەرپرسیارێتی هەڵگرێتو کۆتای بە هێرشەکان بهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ زیاتر لە شەش مانگە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەتەواوی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشقەوە گەمارۆ دراون و چاودێری رەوشەکە دەكەن.
هەسەدە رایدەگەیەنێت؛ بانگەشی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەلایەن هێزەکانمانەوە لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەوە لەلایەن سوپای سوریاوە دورە لە راستییەوە و ئەم گەڕەکانە هیچ مەترسیەكی سەربازی دروست ناکەن و ناتوانرێت وەک خاڵی ئەنجامدانی هەر هێرشێک بۆ سەر شاری حەلەب بەکاربهێنرێن.
لە راگەیەنداروەکەشدا هۆشداری دراوەتە حکومەتی کاتی سوریا، کاردانەوەی هێرشەکان بۆسەر ئەوو دوو گەڕەکە، تەنیا لە حەلەبدا سنوردار نابێت و تەواوی سوریا دەکاتە گۆڕەپانی جەنگ.
داواش لە حکومەتی سوریا دەکەن، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و گەمارۆ هێرشەکانیان راگرن بۆسەر ئەوو دوو گەرەکە، کە خەکی مەدەنی تێدا دەکرێتە ئامانج.



