تەندەری گواستنەوەی کەلوپەلی حاجیان رادەگەیەنرێت
راهۆز
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری کۆمپانیاکانی گواستنەوە دەکاتەوە، ئەوانەی ئارەزوی بەشداریکردنیان هەیە لە تەندەری گواستنەوەی کەلوپەلی حاجیان لە شاری مەککەی سعودیە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم، دەتوانن سەردانیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، کۆمپانیاکان دەتوانن لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە (7ی کانونی دووەم) سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەکان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی تەندەر.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوا وادە بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەکان، سەعات 11:00ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 18ی کانونی دووەمی 2026 دەبێت.



