وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە تۆڕی کارەبا، سەعات 12:00ـی ئەمشەو کارەبای بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بڕا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەن، لە ماوەی سەعاتێکدا گرفتەکە چارەسەر دەکەن و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.