تەندروستی سلێمانی: ساڵی رابردوو بە تێکڕا رۆژانە 876 کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە
محەمەد رزگار
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ساڵی رابردوو زیاتر لە 320 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت: هەر لەو ساڵەدا زیاتر لە 14 هەزار نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ئاماری ساڵی رابردووی نەخۆشخانەی شاری بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، 320 هەزار 137 کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، لەو ژمارەیەش 238 هەزار و773 نەخۆش سەردانی بەشی فریاکەوتن و 69 هەزار 632 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپ دی یان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 68هەزار و666 نەخۆش داخڵکراون، لەو ژمارەیە 20 هەزار و 548 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتن، 10 هەزار و 790 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستکرد، هەشت هەزار و 644 نەخۆش لەبەشی هەناوی و پێنج هەزار و 687 نەخۆش لە بەشی شکاوی بووە.
هاوکات هەر بەپێی ئامارەکە، 14 هەزار و 240 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، 104 هەزار و 459 تیشک گیراوە، 41 هەزار و 615 سۆنەر، 871 هەزار و 590 شیکاری تاقیگەیی، 23 هەزار و 829 هێڵکاری دڵ، سێ هەزار و 646 ئیکۆ و حەوت هەزار و 855 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 14,240 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 104,459 تیشك گیراوە ، هەروەها 41,615 سۆنەر و 871,590 شیكاری تاقیگەیی و 23،829 هێڵكاری دڵ و 3,646 ئیكۆ و 7,855 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.



