پەیامنێری کوردسات نیوز رایدەگەیەنێت، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی بە کوردسات نیوزـی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر دەبێت.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان وەفدی باڵای هەردوو حزب، تایبەت دەبێت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق.