تۆمەتبارێک روبەڕوی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بووەوە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک برینداربوو و تۆمەتبارەکەش کوژرا.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمرۆ لە روداوێکدا کەسێک، هاووڵاتییەک دەکوژێت و لەئەنجامی بەداواچوونی هێزە ئەمنییەکان توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەوڵی هێزە ئەمنییەکان دوای وەرگرتنی بریاری دادوەر، داوا لەتۆمەتبار کرا خۆی رادەستی یاسا بکات، بەڵام تۆمەتبار روبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بویەوە، لەدوای بریندارکردنی کارمەندێکی پۆلیس لەئەنجامی رووبەڕووبونەوەکە، تۆمەتبار کوژرا.