کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
بڵند
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم، رایگەیاند، شەپۆلی سەرما تارادەیەک کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاماژەیان بەوەشکردوە ساردترین شوێنی هەرێم حاجی ئۆمەران دەبێت بە دوو پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرە پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە و ئاسمانیش لە نێوان نیمچە هەوردا دەبێت.
کەشناسی دەشڵێت؛ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە لە تەواوی ناوچەکان، دەچنە سەرو 10 پلەوە، جگە لە سۆران کە نۆ پلە دەبێت و لە حاجی ئۆمەرانیش دەگاتە دوو پلە و ساردترین شوێنی هەریم دەبێت.
لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، دەڵێت؛ هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرمای نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی سێشەممە بەمشێوەیە؛
هەولێر :14 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک 15 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی



