هاتوچۆکردن لە دەروازەی نێودەوەڵتی زیت دەستپێدەکاتەوە
بڵند
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
دوای چوار رۆژ لە داخستنی بەڕووی گەشتیاراندا، بەهۆی زۆری بەفربارین و بەستنی رێگاکان، دەروازەی نێودەوڵەتی زێد رایدەگەیەنێت، لەمڕۆوە هاتوچۆکردنی گەشتیاری لە دەروازەکەیان ئاسایی دەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا، کە بەرێوەبەرايەتی ئاسايشى دەروازە سنوريەکان بڵاویکردوەتەوە ئەمڕۆ دووشەممە، دەروزە نێودەوڵەتی زێد بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و گەشتیاران دەتوانن دەروازەکە بۆ چونە ناو تورکیا بەکار بهێنن.
دەروازەی زێت، کە دەروازەیەکی نیودەوڵتیە لە نێوان هەریمو تورکیادا و لە روی تورکیاوە ناوەکەی " دەرەجيک تورکيا"یە، رۆژی پێنجشەممە دوای بارینی بەفرێکی زۆر، بوە هۆی دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆکردن و بەستنی رێگاکان، بەتایبەت لە روی تورکیاوە، بوە هۆی داخستنی دەروازەکە بەرووی گەشتیاراندا.



