قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی جەژنی یارانی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات و دەڵێت: پاراستنی فرەیی ئایینی و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام هەمیشە جێگەی بایەخمانە.

دەقی پیرۆزباییەکەی قوباد تاڵەبانی.....

جەژنی یارانی قەوڵتاس لە هەموو خوشک و برایانی کاکەیی پیرۆز بێت.

رەسەنایەتی و خۆڕاگریی کاکەییەکان لە پاراستنی شوناسی خۆیاندا، جێگەی ڕێز و شانازییە بۆ هەموو کوردێک. لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی فرەیی ئایینی و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام و کراوە کە تێیدا هەموو دەنگە جیاوازەکان پارێزراو بن، هەمیشە جێگەی بایەخمانە.

جەژنتان پیرۆز و کوردستان هەمیشە مەڵبەندی برایەتی و پێکەوەژیان بێت.