پۆلیسی هەڵەبجە: کەسێک بە تۆمەتی دزینی زێڕ و جوانکاری ژنان دەستگیر کرا
محەمەد رزگار
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لە هەڵەبجە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە چەند پارچە زێڕ وجوانکاری ژنان و کامێرایەکی چاودێر دزیبوو، پۆلیسی پارێزگاکەش دەڵێت: تۆمەتبارەکە پیشەی کاسبکارە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت، بەتۆمەتی چونە سەرماڵی دراوسێیەکی و دزینی چەند پارچە ئاڵتونێک وجوانکاری ژنان و کامێرایەکی چاودێری.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان،دەستبەجێ دەست کرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەڕێگەی مەفرەزەکانیانەوە، توانرا تۆمەتبارێک کە تەمەنی 28 ساڵە و پیشەی کاسبە بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێت .
پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی مادەی446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.



