کەشناسی هەرێم: کەشوهەوا بە ساردی دەمێنێتەوە و دیاردەی بەستن رودەدات
محەمەد رزگار
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیاندا و دیاردەی بەستن رودەدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ هەور دروست دەبێت لە ئاسمان .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ کەش سارد و دیاردەی بەستن لە کاتەکانی بەیانی رودەدات، هاوکات لە هەندێ ناوچە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی پەڵە و نیمچە هەور دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی



