بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەى جەژنى سێ شەوەى قەوەڵتاس، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە خوشک و برایانى کاکەیی دەکات.

دەقی پەیامەکە

بەبۆنەى جەژنى سێ شەوەى قەوەڵتاس پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانى کاکەیی دەکەم و بەهیوام ئەم جەژنەیان بەخۆشی و شادى بەڕێبکەن.

خوشک و برایانى کاکەیی بەشێکى سەرەکین لە کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان، رۆڵى بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشانى نەتەوەکەماندا هەیە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکى خۆى دەزانێت کە بەردەوام پارێزەرى مافەکانتان بێت لە هەرێمى کوردستان و عێراق.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان