لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش گەیشتووەنەتە شوێنی روداوەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.