کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بۆ بەرزترین پلە بەرزدەبێتەوە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك جار لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمجە هەور دەگۆڕێت و سبیه‌نێش لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بە شێوەیەکی کاتی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك جار لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمجە هەور دەگۆڕێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و له نێوان پێنج بۆ 15 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پلەکانی گەرما بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە، بەڵام نزمترین پلە نزم دەبێت بە (2 – 4 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك جار لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بە شیوەیەکی کاتی.
ئه‌وه‌شی خستووە‌ته‌ڕوو، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و له نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت، ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.
په‌یوه‌ست به پله‌كانی گه‌رما، كه‌شناسی ده‌ڵێت، پلەکانی گەرما بەرزترین پلە نزیک دەبێتەوە، بەڵام نزمترین پلە بەرز دەبێت بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 7 پلەی سیلیزی
دهۆک: 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی



