لیوا چەتۆ: هیوادارم کوردسات هەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتندا بێت
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، لیوا چەتۆ ساڵح سعید، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ. پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگاکە کردوە و تێیدا هاتووە؛ باوەڕی تەواومان هەیە کە کوردسات هەمیشە و لە داهاتووش لەسەر هەمان رێگاو رێچکە دەڕوات کە لەسەری دامەزرا.
دەقی پەیامەکە:
ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات پیرۆزبیت
کوردسات دەنگ و رەنگی هەموان، بەبۆنەی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەر و کارمەند و بینەرانی ئەو کەناڵە ئازیزە دەکەم، هیوادارین هەمیشە لە پێشکەوتندابێ و هەمیشە سەرکەوتووبن بۆ خزمەتی گەلەکەمان.
باوەڕی تەواومان هەیە کە کوردسات هەمیشە و لە داهاتووش لەسەر هەمان رێگاو رێچکە دەڕوات کە لەسەری دامەزرا و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆی داڕشت، کە لە راستگۆیی و پیشەیی لە کاری راگەیاندن خۆی دەبینێتەوە.
لیوا چەتۆ ساڵح سعید/بریکاری وەزارەتی ناوخۆ.



