مەزڵوم کۆبانێ: لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێدا، خواستی خۆمان بۆ کارکردنی پێکەوەی لەپێناو سوریایەکی ئاوەدان نوێ دەکەینەوە
بڵند
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیییەوە پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە گەلی سوریا دەکات بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێکیدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە تێیدا هاتووە گەرمترین پیرۆزبایی ساڵی نوێی زاینی ئاڕاستەی هەموو گەلی سوریا دەکات بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، هەروەها هاوڕێی جەنگاوەرەكانیان و کەسوکاری شەهیدانیش
مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکردوە، لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێدا، خواستی خۆیان بۆ کارکردنی پێکەوەی لەپێناو سوریایەکی ئاوەدان نوێ دەکەنەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نوسیویەتی؛ هیوادارن لە ساڵی نوێدا خێر و ئارامی باڵبكێشێت بەسەر سوریادا و هەموو رۆڵەكانی بەهرەمەند بن لە ئاسایش و سەقامگیری.



