سەرۆکی یەکێتی: بە بۆنەی ساڵی نوێوە پیرۆزبایی گەرم لە خەڵکی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەس ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ، بافڵ تاڵەبانی هیوای خواستوە ساڵی 2026، ببێتە ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و سەقامگیری زیاتر.
دەقی پەیامەکە
بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خەڵکی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم 2026 ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و سەقامگیریی زیاتربێت بۆ وڵاتەکەمان.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆزبێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



