بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەقامی سالم بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

عەقید بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشار-رۆژئاوا رایگەیاند، لە سەعات 4:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتییەوە تاوەکو پردی خەسرەو خاڵ بەربەست دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات لەگەڵ شەقامە سەرەکییەکان، سەرجەم ئەو کۆڵان و شەقامە لاوەکییانەش دادەخرێن کە دەچنەوە سەر شەقامی سالم.