هۆشداری بە هاووڵاتیانی هەولێر دەدرێت؛ ئەوانەی لە دەرەوەن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان
بڵند
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر هۆشداری دەدات و داوا لە هاووڵاتییان دەکات پیش ئێوارەبوون بگەرێنەوە ناو ماڵەکانیان، لەبەر ئەوەی تەواوی رێگەکان دەیبەستن
ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ داوا لەو گەشتیار و رێبوارانی دەکەن، کە رێگاکانی دەرەوە بەکاردێنن، پێش مەغریب بگەڕێنەوە، چونکە رێگاکان بەتەواوی دەبنە بەستەڵەک.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، تیمەکانیان بە درێژای شەو بەردەوام دەبن لە پاکردنەوەی رێگاکان و رشتنی خوێ بە مەبەستی دانەخستی رێگاکان.



