بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران و هاووڵاتیان بەهۆی دروستبوونی شەختەوە، تا نیوەڕۆی سبەینێ رێگەکان بەکارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، ئەگەری دروستبوونی شەختە و بەستنی شەقام و گۆڕەپانەکان هەیە، کە دەبێتە هۆی خلیسکانی ئۆتۆمبێل و لەدەستدانی کۆنترۆڵ.

هاتوچۆی سلێمانی داوا دەکات: "لە بەیانیی زووەوە تا کاتەکانی نیوەڕۆ کە شەقامەکان ئاسایی دەبنەوە، لە ماڵەکانتان نەیەنە دەرەوە، ئەمەش بۆ پاراستنی سەلامەتیی هەمووانە لە رووداوی نەخوازراو".