سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتییان، رێگەی سەرەکیی چوون بۆ شاخی گۆیژە و ئەزمڕ بە رووی هاتوچۆدا داخراوە.

سەرۆکایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بڕیاری داخستنی رێگەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دراوە و داوا دەکەن هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن و لەم کاتەدا سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن.

شارەوانیی سلێمانی جەختی کردووەتەوە، ئەم رێوشوێنە تەنیا لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و رێگرییە لە رووداوی نەخوازراو.