هاتوچۆی راپەڕین بۆ هاووڵاتییان: شەش رێگەی سەرەکی داخراون؛ بۆ وێنەگرتن مەیەنە دەرەوە
راهۆز
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەرین هۆشداری دەداتە شۆفێران کە بە هۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەش رێگەی سەرەکی دروست بووە و داوایان لێ دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەکەوە رێگەکانی (زینەتیر، سەروچاوە، زینی وەرتێ، کێلێ، خەلیفان و دۆڵی شاورێ) تووشی ئاستەنگ بوون و هەندێکیان بە تەواوی داخراون.
هاتوچۆی راپەڕین داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ تۆمارکردنی ساتێکی خۆشی بەفر و وێنەگرتن ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان نەخەنە مەترسییەوە و تا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە ئەو رێگانە بەکارنەهێنن.



