ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، چونی مەزڵوم کۆبانێ بۆ دیمەشق دواخراوە و ئاماژەیان بەوەکردوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانیان روینەداوە و هۆکاری دواخستنەکە تەکنییەکییە.

 ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛  بڕیاربوو ئەمڕۆ 29ی کانونی یەكەم، مەزڵوم کۆبانێ ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەگەڵ وەفدی یاوەری  دانوستانکاری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەردانی دیمەشق بکەن، بەڵام بە هۆکاری تەکنیکی سەردانەکە دواخراو.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە داهاتوودا کاتێکی تر دیاری دەکرێت بۆ سەردانیکردنی مەزڵوم کۆبانێ بۆ دیمەشق، کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەری رێکبکەون.

هەسەدە دوپاتیکردوەتەوە، دواخستنەکە پەیوەندیدارە بە  رێکخستنە لۆجستی و تەکنیکییەکانی سەردانەکە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئاستی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق و ئامانجی گفتوگۆکان روینەداوە.