بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ کاندیدە سەرکەوتووەکانی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، شێخ ئەحمەد حەمە کەریم و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، ستراتیژ و کارنامەی یەکێتی لە بەغداد خرایەبەر باس.
 
سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان داوە کاری لەپێشینەمانە و جێبەجێی دەکەین، پێویستە نوێنەرەکانی یەکێتیش پارێزەری داوا و خواستەکانی هاووڵاتییان بن.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی نوێنەرانی یەکێتی راسپارد لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد کارەکانیان بکەن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت.