سەرۆکی یەکێتی: دەبێت حکومەتی داهاتووی عیراق کێشەکان چارەسەربکات
سام
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
سام
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کارەکانی باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەیەکی ئارەزوومەندانە و ئارام بۆ ئەو عیراقییانەی لە لیبیان، و ئاماژەی بەوەش کرد تاوەکو ئێستا 388 کۆچبەری عیراقی گەڕێنراونەتەوە.
سەحاف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند: باڵیۆزخانە زانیاری دەستکەوتووە لەسەر بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە رۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەخت لە ناوچەی تاجوراء." جەختیشی کردەوە کە هەماهەنگیی ئاستبەرز لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی یەکێتیی نیشتمانی لە تەرابلوس هەیە بۆ دۆزینەوەیان و دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆیان، تا ئامادەکاری بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ عێراق.
ئاماژەی بەوەش کرد ئەو ناوچەیەی کۆچبەرەکانی تێدان، ناوچەیەکی کشتوکاڵیی بەربڵاوە و دەڕوانێت بەسەر دەریادا، تۆڕەکانی قاچاغچییەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە سوود لەو ژینگەیە وەردەگرن بۆ خەڵەتاندن و دەستبەسەرکردنی کۆچبەران.
سەحاف رونیشی کردەوە کە باڵیۆزخانە بە هەوڵی بەردەوام سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی (388) کۆچبەر لە ماوەی رابردوودا، لە ناو بارودۆخێکی ئاڵۆز کە هاوڕێی پرۆسەی گەڕانەوە ئارەزوومەندانەکەیان بووە.
جەختیشی کردەوە: وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، بەردەوامن لە هاوکاری لەگەڵ باڵیۆزخانە بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و ئارامی کۆچبەران، لە رێگەی دابینکردنی بلیت و رێکارەکانی پێشوازیکردن لە فرۆکەخانەی هەولێر.
بۆ مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە پچڕانی کارەبا لە دهۆک و زاخۆ دەبێت.
وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەندراوکەدا ئاماژەی بەوەداوە، که سبەینێ شەممە پچڕانی کارەبا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت. لە سەعات 4:00ی بەیانی تا 10:00ی بەیانی.
راشیگەیاندوە، پچڕانی کارەباکە بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی تەواوکاری چاکسازی لەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی 132 kV لە نێوان هەولێر و دهۆک، بە ئامانجی پاراستن و بەردەوامیدان بە جێگیریی تۆڕی نیشتمانیی کارەباوە دەبێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی کارەبا سوپاسی تێگەیشتنی هاوبەشانی کارەبا دەکات لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەم کارەدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە بەھۆی ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسەوە، بە تەواوی ھێزی خۆیانەوە ھێرشیان نەکردووەتە سەر ئێران.
بڕیارە ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا لە سێی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ئەنجام بدرین.
دۆنالد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە بۆچی ئەمریکا بە تەواوی ھێزی خۆی ھێرشی نەکردووەتەوە سەر ئێران، وتی: "بەھۆی ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس، نامانەوێت بە تەواوی ھێزی خۆمان ھێرش بکەیەنە سەر ئێران".
ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ئەگەری جەنگ لەگەڵ ئێران، راستەوخۆ دوای ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس، کۆتایی پێدێت و رایگەیاند: ئێستا ئێران، زەحمەت دەتوانێت بەرگەی بگرێت و لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە.
ترەمپ سەبارەت بەوەی کە ئێران چۆن دەتوانێت بەردەوام بێت لە ئاراستەکردنی موشەک، سەرباری ئەوەی واشنتۆن بانگەشەی کردووە کە توانی موشەکی ئێرانیان لەناوبردووە، ئەوا وتی: ئەوان (ئێرانییەکان) ژمارەیەکی زۆر موشەکیان ھەیە، ئێمە بەشێکی زۆری ئەو موشەکانمان تێکشکاندووە، بەڵام ھێشتا موشەکیان ھەیە.
دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند کە بەھیچ شێوەیەک ھەست بە پەشیمانی ناکات لە سیاسەتەکەی بەرانبەر ئێران.