وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی گرفتی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی غاز  بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا کەمیکردوە،ئەوەش بوەتە هۆی کەمبونەوەی بڕی 1000بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبا.

وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و  تێیدا هاتووە؛ ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا.

ئاماژەیان بەوەشکردوە  هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناغاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.