بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی عەبدوڵڵا مەسیحا دەکات
راهۆز
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین، عەبدوڵڵا مەسیحا ئەحمەد، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری و خزمانی نهێلی کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزانمان لە خزمانی نهێلی و گوندی رەشاڤەیی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و یەکێتی و دەڤەری بادینان، هەڤاڵ عەبدوڵا مەسیحا ئەحمەد، پێشمەرگەری دێرین و پارتیزانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەس و کارو بنەماڵە تێکۆشەرو سەربەرزەکەیان و گوندی رەشاڤەیی و خزمانی نهێلی دەکەم کە رۆڵتان لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی دیارو بەرچاوە.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



