بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە ئاماری بارانبارینی 24 سەعاتی رابردوو و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ناحیەی سیروان زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە.

بەپێی ئامارەکانی هۆبەی کەشناسیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بۆ رۆژی 25ی کانونی یەکەمی 2025، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە ناحیەی سیروان 2.6 ملم باران باریوە، بەوەش کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ لەو ناحیەیە گەیشتووەتە 267 ملم، کە زۆرترین بڕە لەسەر ئاستی پارێزگاکە.

لە سەنتەری شاری هەڵەبجە 2.4 ملم باران باریوە و کۆی گشتیی ئەمساڵ گەیشتووەتە 243.3 ملم، لە کاتێکدا پارساڵ تا ئەم کاتە 228.2 ملم باران باریبوو، واتە رێژەی بارانبارین لە سەنتەری شار زیادیکردووە.

لە ناحیەی خورماڵ 2.5 ملم باران باریوە و کۆی گشتیی ئەمساڵ 224.3 ملم بووە، لە بیارە 1.1 ملم و لە تەوێڵە 1.2 ملم باران باریوە.

بەپێی ئامارەکە، جگە لە سەنتەری هەڵەبجە و سیروان، رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە خورماڵ، بیارە و تەوێڵە تا ئێستا کەمترە بەراورد بە ساڵی رابردوو.