زەمالەی خوێندنی ماستەر لە چین راگەیەندرا
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتی چین رادەگەیەنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامۆستایان، فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە، کە وڵاتی کۆماری چینی میللی، لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو لە کۆماری چینی میللی (Youth of Excellence scheme of China Program) زەمالەی خوێندنى ماستەری پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بەم شێوەی خوارەوە:
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
مەرج و داواکاریی لایەنی کۆماری چینی میللی:
1- بڕوانامەی دەرچوون کە پشتڕاستکرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
3- بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی، کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پشتڕاستکرابێتەوە.
4- بڕوانامەی تەندروستی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5- تێستی زمانی ئینگلیزییەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس کە ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە، بەپێی داواکاریی ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەشدەکەیت.
6- تەمەنی پێشکەشکار لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
7- دەبێت بە لایەنی کەم (3) سێ ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت و بە نووسراوی رەسمی، پشتگیری لە ماوەی ئەزموونی کارکردنەکەی بکرێت.
8- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
9- سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
10- سکرینشۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکارییەکەى پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت، کە داواکارییەکەت بە سەرکەوتوویی پێشکەشکراوە.
11- بۆ هەر پرسیارێک، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (009647511378422) و ئیمێڵى ([email protected]) بکەن.
مەرجەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵا:
– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
– پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت.
– ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاریی بۆ پێشکەشدەکەن.
– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاریی بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەشبکات، (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
– کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، (واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان).
– کاندیدی سەرکەوتوو، لەلایەن وڵاتی چین پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
– کاندیدی ئەم زەمالەیە، مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکیی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە، سەلمێندرابێت.
– پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنیا لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکیی زەمالەکە (چین) دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت، ئەوانەی داواکاری پێشکەشدەکەن و دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (2026/2/24)، ئەم زانیارییانەى خوارەوە بۆ ئەم ئیمەیڵە رەوانەبکەن ([email protected]):
– ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نووسراوە.
– شوێنی کار
– بەرنامەی پێشکەشکراو واتا ماستەر لە بواری…
– ئیمێڵ
– تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە واتسئەپی لەسەرە).
– کۆپیی پاسپۆرت.
– نووسراوی پشتگیری کە ماوەی ئەزموونی کاری بسەلمێنێت.
– بڕوانامەی دەرچوون کە پشتڕاستکرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
– بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
– بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاستکرابێتەوە.
– بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
– تێستی زمانی ئینگلیزییەکانی.
– پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
– سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
– سکرینشۆتی ئەو ماڵپەرەی کە داواکارییەکەى بۆ پێشکەشکردووە.



