بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە و پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات

دەقی پەیامەکە

بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن لە خۆشی و شادیدا بەسەرببەن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت پارێزەر و داکۆکیکاری سەرسەختی کریستیانەکان بێت تاوەکو لە سەرجەم دامەزراوەکانی وڵاتەکەماندا مافەکانیان پارێزراوبێت و نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان بکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان