قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، هیوای ساڵێکی پڕ لە ئارامی، تەبایی و پەرەسەندن بۆ گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دەخوازم.
 
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی کریسمس و نزیکبوونەوەی سەری ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانییانی مەسیحی دەکەم".
 
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، "هیوای ساڵێکی پڕ لە ئارامی، تەبایی و پەرەسەندن بۆ گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دەخوازم. یادی لەدایکبوونی مەسیح، یادی ئاشتی و خۆشەویستییە، با هەموو لایەکمان پێکەوە ئەو بەهایانە بپارێزین"