بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق کرد.
 
سەردانەکەی محەمەد حەسان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بوو و سوپاسی رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی.
 
لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی ستایشی محەمەد حەسانی کرد کە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا رۆڵی گرنگی بینی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و لە ئەرکی داهاتوویدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.