سەرەڕای هۆشداری چەند شارەزایەکی کەشوهەوا، لە ئەگەری لێزمەباران، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و شەپۆلی بارانبارینیش لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەرەو کۆتایی دەچێت، لە بارەی کەشی سبەینێشەوە دەڵێت؛ پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکانیش لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و شەپۆلی بارانبارین کۆتایی هاتووە.

سەرەڕای ئەوەی چەند شارەزایەکی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لە ئەگەری لێزمە باران، بەڵام کەشناسی دەڵێت؛ لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت تا دوای نیوەرۆ  و دواتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.

لە بارەی پلەکانی گەرماشەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزمدەبنەوە.

کەشناسی پێشبینی بۆ سبەینێ پێنجشەمەش کردوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی پێنجشەممە بەمشێوەیەیە؛

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ :16 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی