تەرمی هاووڵاتییەکی سوری لە سلێمانی دۆزرایەوە
راهۆز
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەک لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە هەڵگری رەگەزنامەی سوریایە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دانیشتووانی گەڕەکیێک لە سەرچنار لە شاری سلێمانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆشەوە، هێزە ئەمنییەکانیان لە بوونی تەرمێک لە ماڵێکدا ئاگادار کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC)، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی سوریایە و لە سلێمانی نیشتەجێ بووە، بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی تێکچووە و بۆنی لێهاتووە.
ئێستا تەرمەکە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی داد لە سلێمانی کراوە بۆ توێکاری و دەرکەوتنی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی.



