پەیامنێری کوردسات نیوز: 120 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ.
 
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەكەم، بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عیراق، بۆ كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش بڕگەیەك لەبارەی شاییستە داراییەكان زیاد دەكرێت.
 
سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی عیراقیش بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕگەی سێی كارنامەكە دیاریكراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شاییستە داراییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق.
 
سەرچاوەكە وتیشی، چاوەڕوان دەكرێت لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری خەرجكردنی موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.