بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر سەبارەت بە دەنگۆی رفاندنی میران بەکر عەبدولرەحمان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "لەژێر کاریگەری مادە کحولییەکاندابووە و سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە".

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر دەشڵێت: پاسەوانەکانی مەکتەبی سیاسی ئاگاداریان کردووە کە دووربکەوێتەوە، بەڵام میران بەکر محەمەد پەلاماریداون.

لە راگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسیشدا هاتووە: دواتر میران بەکر داوای لێبوردنی لە پاسەوانەکان کردووە و بۆ هەموو قسەکانیشمان بەڵگەمان هەیە.