رائید سەربەرز عومەر، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر روداوەکەی دوێنێ پێنج کەس دەستگیرکراون.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان روونیکردەوە، لەو پێنج کەسە؛ سێ کەسیان لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیرکراون و دوو کەسەکەی دیکەشیان خۆیان رادەست کردووە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان لەڕاگەیێنراوێکدا لەبارەى روداوەکەوە رایگەیاند، لەسەر کێشەى زەوى و زار دوو بنەماڵە بووەتە شەڕیان و چوار کەس لەلایەک کوژراون و یەکێکی دیکەیان برینداربووە و شەش کەسى دیکەش لە بنەماڵەى بەرامبەر برینداربوون.