بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایگەیاند، سبەینێ هەینی هاتوچۆکردن و گەشتکردن لە سنوری دەروازەکەیان دەوەستێت، ئاماژەیان بەوەشکردوە، هۆکاری داخستنەکە کارکردنە لە رێگای دەروازەکە لە سنوریی تورکیادا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ هاووڵاتییان و گەشتیارانی سنوورەکەیان ئاگادار دەکەنەوە، کەوا سبەینێ هەینی هاتوچۆکردن لە دەروازەکەدا دەوەستێت.

دەشڵێن؛ وەستانی هاتوچۆکردن کاتییە و رۆژی دووشەمە ئاسایی دەبێتەوە و  دەروازەکە بەڕویی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەیان، هۆکاری داخستنەکە کارکردنە لە رێگای دەروازەکەدا، لە روی دەروازەی دەرەجیکی دیووی تورکیاوە و جەختیان کردوەتەوە، وەک دەروازەی زێت ئەوان هیچ  گرفتێکیان نییە.