هاتوچۆی سلێمانی: سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی لێخۆشبوونی بۆ دەركرا
راهۆز
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، بە مەبەستی کارئاسانی، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتن بۆ ئەو شۆفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلانەی لە وادەی دیاریکراودا مامەڵەکانیان ئەنجام نەداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانی، ئەو هاووڵاتییانەی بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن یان رێکارەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەنجام بدەن، تا رێکەوتی 31/12/2025 لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن.



