شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەبۆنەی رۆژی ئاڵاوە پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکات و ئومێدیشی خواستوە بیری نیشتمانپەروەری بکەن بە قەڵغان بۆ بە شکۆ راگرتنی ئەم ئاڵایەی، کە قەوارەی هەرێمی کوردستانی لە سایەیدا بنیاتنراوە.

دەقی پەیامەکەی جێگری سەرۆکی هەرێم

پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە

لەم بۆنە پڕ شکۆیەدا کە ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، پیرۆزباییەکی گەرم لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت کوردستانیانی ئازیز دەکەم.

ئومێدەوارم بیری نیشتیمانپەروەری بکەین بە قەڵغان بۆ بە شکۆ ڕاگرتنی ئەم ئاڵایەی کە قەوارەی هەرێمی کوردستانی لە سایەدا بنیاتنراوە، با گووتارەکانمان تەنها بۆ ڕازاندنەوەی بۆنەکان نەبێت و ڕەنگبداتەوە لە نێو کایەی سیاسی و بەرەوپێشچوونی حوکمڕانیەکی دیموکراسییانە و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییە بۆ بەدەستهێنانی مافه دەستوورییەکانمان لە عێراقدا.

درود و سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی، کە لەپێناو ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستاندا گیانیان بەخشی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان