شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: هیوادارم ئەم دەستکەوتەی یانەی زاخۆ ناوی گەلەکەمان لەجیهاندا بدرەوشێنێتەوە
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
خانمی یەکەمی عیراق پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت: بۆ هەموو جیهانتان سەلماند کە ئەو پشتگیری و پاڵنەرە بەهێزەن کەنهێنی سەرکەوتنی وەرزشیی و هاندەری داهێنان و یەکدەنگیی و تەبایین.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی خانمی یەکەمی عیراق بۆ یانە و هاندەرانی زاخۆ....
ئەی جەماوەرە وەفادارەکەی یانەی زاخۆ، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانتان لێ دەکەم.
بۆ هەموو جیهانتان سەلماند کە ئەو پشتگیری و پاڵنەرە بەهێزەن کەنهێنی سەرکەوتنی وەرزشیی و هاندەری داهێنان و یەکدەنگیی و تەبایین.
هیوادارم ئەم دەستکەوتە وەرزشییە ببێتە مایەی بەهێزکردنی برایەتی و خۆشەویستی و ناوی گەلەکەمان لەجیهاندا بدرەوشێنێتەوە.



