بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" و بە دەستکەوتێکی گرنگ و مێژوویی وەسفی دەکات.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە: "لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەرانی جیهان."

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی کۆدەنگی و یەکڕیزیی خەڵکی کوردستان بوو بۆ ئەم یانە ئازیزە، ئەمەش "دەرخەری ئەوەیە بە یەکگرتوویی و پێکەوەییمان دەتوانین سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنین."