فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ سەرۆکی شارەوانییەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش دەرچوو
راهۆز
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکەکانی پێشوو لە پۆستەکانیان بەخشران.
بەپێی فەرمانەکە، عەلی رەئوف وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی چەمچەماڵ و هاوکار فازڵ وەک سەرۆکی شارەوانی شۆڕش دەستنیشانکراون و ئەمڕۆ بە رەسمی فەرمانی دەستبەکاربوونیان ئاڕاستە کراوە.
گۆڕانکارییەکان دوای رووداوی لافاوەکەی چەمچەماڵ و شۆڕش دێن، کە بەهۆیەوە بڕیاری بەخشینی هەریەک لە ئارام نەجات، سەرۆکی پێشووی شارەوانی چەمچەماڵ و بورهان ئەمین، سەرۆکی پێشووی شارەوانی شۆڕش لە پۆستەکانیان درا.



