مەریوانی حاجی جەمال 500 ملیۆن دیناری بەخشی بە زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ
محەمەد رزگار
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەدەنگەوەهاتن و هاوکاریکردنی قوربانیانی کارەساتە سروشتییەکەی ئەم دواییە، گروپی کۆمپانیاکانی "ئێم جەی هۆڵدینگ" بڕی 500 ملیۆن دیناری وەک هاوکاریی بەپەلە بەخشی بە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی "ئێم جەی هۆڵدینگ" بە کوردسات نیوزی راگەیاند: "لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی و ئەخلاقی بەرانبەر ئەو رەوشە نەخوازراوەی روی لە ناوچەکە کردووە، بڕیارمان دا بە بەخشینی بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ کەسوکاری زیانلێکەوتووانی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕش و ناوچەکانی دەوروبەری."
ئەم هاوکارییە وەک بەدەنگەوەهاتنێک بۆ رەوشی زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ، کە لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەو لافاوەی قەزاکەی گرتەووە زیانێکی بە شارەکە گەیاند.



