كۆمپانیای دانە غاز و نەوتی هیلال بڕی دوو ملیار و 800 ملیۆن دیناریان پێشكەش بە چەمچەماڵ كرد
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
كۆمپانیای دانە غاز و نەوتی هیلال بڕی دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار هاوكاری پێشكەش بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ دەكەن.
لە چوارچێوەی هاوكارییەكان بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ، هەردوو كۆمپانیای دانە غاز و نەوتی هیلال، بڕی دوو ملیار و 800 ملیۆن دیناریان وەك هاوكاری بۆ قەزای چەمچەماڵ تەرخانكرد.
هەردوو كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەو پارە پێشكەش دەكەن بە خێزانە زیانلێكەوتووەكانی چەمچەماڵ ئەوەش بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دانە غاز لە عیراق رایگەیاندووە، وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی مرۆیی و نیشتمانیی، ئەم دەستپێشخەرییەیان كردووە.



