بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان دۆزینەوەی تەرمێکی لە نزیک گوندی ئیستریان لەسەر زێی گەورە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردوە، تیمی پسپۆڕ پێکهێنراوە بەمەبەستی زانینی چارەنوسی تەرمەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای دۆزینەوەی تەرمێک لە زێ بچوکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی رایگەیاند،  لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ تیمێکی هاوبەشی تەندروستی هەولێر و پزیشکی دادی و بەرگری شارستانی و بەڵگەکانی تاوان پێکهێندراوە.

دەشڵێن؛ فەرمانیان پێ کراوە تەرمەکە بە شێوەیەکی زانستی هەڵبگرنەوە و بۆ پشکنین و وەرگرتنی نمونەی DNA و بۆ دیارکردنی چارەنووسی تەرمەکە دەهێندرێتەوە هەولێر.

بەرگریی شارستانیی هەرێمی داواش لە راگەیاندنەکان دەکات چاوەڕوانی لێدوانی رەسمی بن لەسەر چارەنوسی تەرمەکە. 

ئەمە لە کاتیكدایە بە گوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە، ئەو تەرمە رەنگە تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت، کە لە گەشتێکی سەیراندا، لەگەڵ خێزانەکەی لە رۆژی 5ی نیسانی ئەمساڵ کەوتە ناو روباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دوای گەڕانێکی زۆر نەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.