ئەو کارمەندی ئاسایشەی دوێنێ لە روداوێکی تەقەکردندا برینداربوو شەهید بوو
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەو کارمەندی ئاسایشەی لە قەزای چەمچەماڵ تەقەی لێکرا دوای مانەوەی رۆژێک لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو کارمەندەی ئاسایش کە چەکدارێکی سەر بە هێزێکی پارتی لە چەمچەماڵ تەقەی لێکرد، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
ئاکۆ سابیر حەمە رەزا کارمەندی ئاسایشی رۆژئاوا، دوێنێ لە روداوێکی تەقەکردندا لە قەزای چەمچەماڵ، لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا و دوای ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو، هەر بەهۆی روداوەکەوە دوو کارمەندی دیکەی ئاسایش کە هاوکاری زیانلێکەوتووان و خەڵکی چەمچەماڵیان دەکرد برینداربوون.



