لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوەیەک لە مالێکدا رویدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە.

ئەمیر محەمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاوبارەی سلێمانی تەقینەوەیەک لە مالێکدا رویدا، بەهۆشیەوە پیاوێک برینداربووە.

وتیشی، لە ماڵەکەدا تەنها ئەو پیاوەی لێبووە و کە برینداربووە و هیچ زیانێکی دیکەی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر بە ماڵەکە گەیشتووە.

چەند شایەحاڵێکی روداوەکە بۆ کوردسات نیوز رایانگەیاند، تەقینەوەکە سەعات 7:35 دەقەی ئەم بەیانییە رویداوە و دەنگێکی بەهێزی هەبووە.