کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین دەبێت
محەمەد رزگار
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی بۆ 24 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا، هاوکات لە کاتەکانی ئێوارە و شەو لە ناوچەکانی باشوری هەرێم ' پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر' رێژەی خۆڵ بارین زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی کەمێک نزمتر دەبنەوە بە یەک تـــا دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاندوو، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکی دوو تــــا چوار پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی..........
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی



